ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

679 بەربژێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕوانامەی خوێندنیان نییە

679 بەربژێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕوانامەی خوێندنیان نییە
ڕووداو ٢٤

بەگوێرەى راپۆرتێکى دامەزراوەى پەى، زۆرینەى بەربژێرانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، بڕوانامەی خوێندنیان نییە و لە کۆى هەزار و 191 بەربژێر تەنیا 36 بەربژێریان هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆران.

دامەزراوەى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتێکى لەسەر ئاستى خوێندنى بەربژێرانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەى راپۆرتەکە، لە کۆی هەزار و 191 بەربژێر تەنیا 36 بەربژێر هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆران، هەروەها، 51 بەربژێر هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرن و 339 بەربژێریش هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆسن، 86 بەربژێریش هەڵگرى بڕوانامەى دیبلۆمن.

بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەکە، 679 بەربژێرى بێ بڕوانامە تۆمارکراون کە لەبەرامبەر ناوەکانیاندا یان بڕوانامەى سەرەتایى یان ناوەندى یاخود تواناى خوێندنەوە و نوسین تۆمارکراوە.

دامەزراوەکە دەشڵێت: بەراورد بە لیستى تۆمارکراوانى 10ـى حوزەیران، رێژەکە بۆ زیاتر لە 57% بەرزبووەتەوە.

ئاماژەبەوەشدەکات، سەرجەم ئەو ئامارانە ئامارى کۆمیسیۆنن و وەک ئامارى فەرمى تۆمارکراون و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەگوێرەى راپۆرتەکە، بەربژێرانى پارتى دیموکراتى کوردستان لەڕیزبەندى پێشەوەى لیست و قەوارەکانن کە خاوەنى زۆرترین بڕوانامەن کە بەربژێرەکانیان هەڵگرى 15 دکتۆرا و 14 ماستەر و 63 بڕوانامەى بەکالۆریۆسن.

لەدواى ئەوەش بەربژێرانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دێت کە هەشت بەربژێریان هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا و 14 بڕوانامەى ماستەر و 79 بڕوانامەى بەکالۆریۆسن.

هەروەها، بەربژێرانى بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى، بزووتنەوەى بابلیۆن، بزووتنەوەى ئیسلامى و بەرەى تورکمانى خاوەنى کەمترین بڕوانامەن.

بریارە کاتژمێر 12ـی شەو کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بێت و رۆژی 18ـی مانگیش دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و 20ـی مانگیش دەنگدانی گشتی دەکرێت.

ئامادە کردن: جەبار حسەین

1 مانگ و 6 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

679 بەربژێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕوانامەی خوێندنیان نییە

679 بەربژێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕوانامەی خوێندنیان نییە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)