ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

میسون چاكرابۆرت له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان

میسون چاكرابۆرت له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان
و. والی عه‌لی

میسون چاكرابۆرت له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان

وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی

میسون چاكرابۆرت كه‌ له‌لای خۆمان زیاتر به‌ دیسكۆ به‌ناوبانگه‌‌، یه‌كێكه‌ له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان كه‌ به‌ بۆڵیوود ناسراوه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م كه‌سایه‌تییه‌:

1.    له‌ 16-6-1950 له‌خۆرئاوای به‌نگال له‌هندستان، له‌داكیبووه‌.

2.    له‌زیاتر له‌ 350 فیلمدا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ چه‌ند زمانێكی جیاواز.

3.    زیاتر به‌ كاری نواندن به‌ناوبانگه‌ به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و سیاسه‌تمه‌داریشه‌. له‌ساڵی 2021ه‌وه‌ ئه‌ندامی پارتی به‌هاراتا جاناتایه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌پارته‌ دیاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.

4.    یه‌كێك له‌دیارترین فیلمه‌كانی ناوی دیسكۆ دانسه‌ره‌ كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 1982ه‌ كه‌ تێیدا رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌بینێت به‌ناوی جیمی. ئه‌م فیلمه‌ یه‌كێكه‌ له‌پڕفرۆشترین فیلمه‌ هندییه‌كانی ئه‌و كاته له‌ هندستان و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جارانیشدا.

5.    به‌درێژایی پیشه‌ی هونه‌ری، چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌.

6.    وێڕای نواندن، یاریزانی كۆنفۆشه‌و خاوه‌نی پشتێنی ره‌شه‌ له‌و هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌دا.

7.    له‌ساڵی 1979 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌ئه‌كته‌رێكدا كردووه‌ به‌ناوی هێلینا لوكێ به‌ڵام پاش ته‌نها چوار مانگ له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان جیابونه‌وه‌. هه‌مان ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌ئه‌كته‌رێكی تردا كردووه‌ به‌ناوی یۆگیتا بالی و تائێستاش پێكه‌وه‌ن و چوار منداڵیان هه‌یه‌ به‌ڵام یه‌كێكیان هی خۆیان نیه‌، به‌ڵكو هه‌ڵیانگرتووه‌‌ته‌وه‌.

8.    له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاكاندا ده‌نگۆ وابڵاوبووه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ میسون په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سریدیڤیدا هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌دیارترین خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی بۆڵیوودو پێكه‌وه‌ كاری هونه‌رییان كردووه‌. ده‌شوترا ئه‌م دوانه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی میسون ئاماده‌نه‌بووه‌ واز له‌ بالی بهێنێت، سریدیڤی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی كۆتایی پێهێناوه‌.

9.    له‌ 10-2-2024 میسون پاش ئه‌وه‌ی توشی ئازاری سنگ ده‌بێت ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتر پشكنینه‌كان ده‌ریانخست كه‌ توشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ بووه‌، به‌ڵام تائێستا ره‌شی ته‌ندروستی جێگیره‌.

10.                       نوسه‌ران پێنج كتێبیان له‌باره‌ی ژیاننامه‌یه‌وه‌ نوسیوه‌.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

11 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

میسون چاكرابۆرت له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان

میسون چاكرابۆرت له‌دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی پیشه‌سازیی سینه‌مای هندستان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)