بارزانی لە وتارەکەیدا دەڵێت: بانگەوزاێک بۆ هەموو لایەن سیاسیەکانی کوردی دەکەم،
بارزانی لەمیانی وتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆدۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
بارزانی لە وتارەکەیدا دەڵێت: بانگەوزاێک بۆ هەموو لایەن سیاسیەکانی کوردی دەکەم، تا لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و پێش 18ـی ئەم مانگەکۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و تێیدا هەموو کێشەکان باس بکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
دەشڵێت: پێش ئەم کۆبوونەوەیە داوا لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆبوونەوەیەک بکەن، تا ئەم تەمومژیە نەمێنێت وکەشێکی گونجاو بۆ کۆبوونەوە گەورەکە ساز بکەن.