ڕاوێژکاری نەمسا چاوی لە ڕۆمایە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەش لە سیاسەتەکانی کۆچبەری و پەنابەریدا
ڕاوێژکاری نەمسا چاوی لە ڕۆمایە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەش لە سیاسەتەکانی کۆچبەری و پەنابەریدا
کارل نەهمەر ڕاوێژکاری نەمسا سەردانێکی بۆ ئیتاڵیا دەستپێکرد بە ئامانجی بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرینایاسایی و توندکردنەوەی زیاتری پیچەکانی مافی پەنابەری.
وە ڕاوێژکاری نەمسا ڕایگەیاند - لە بەیاننامەیەکدا - کە ڕاوێژکاری نەمسا گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ هاوتاکەی جۆرجیا مێلۆنی لە ڕۆمائەنجام دەدات بە مەبەستی توندکردنەوەی سنووردارکردنی پەنابەری و پێکهێنانی هاوپەیمانی نەمسا و ئیتاڵیا لە سیاسەتی پەنابەری وکۆچبەریدا.
لەو چوارچێوەیەدا میدیاکانی نەمسا بڵاویانکردەوە کە حکومەتەکەی ڕۆما ڕاستڕەوترین حکومەتە لە مێژووی ئیتاڵیادا بەو پێیەی ڕێڕەوێکیتوند دژی کۆچبەری پەیڕەو دەکات.