ئاسایشی هەولێر: سێ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیرکران
ئاسایشی هەولێر: سێ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیرکران
ئاسایشی هەولێر رایگهیاند، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و وەزیری ناوخۆ سێ تۆمەتباری سەرەکیی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەدەستگیرکران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت،
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئهمشهو له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، "دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە لەشاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) و دەستدرێژیی کرایە سەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێتیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و وەزیری ناوخۆ سێتۆمەتباری سەرەکیی ڕوداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت".
ئاماژهی بهوهشکرد، هاوڵاتییانی دڵنیادەکەنەوە، "پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و هاوشارییانان ئەرکێکە و بەزاندنیان هێڵیسورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەیانی (15ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، چەند کەسێک لە هەولێر هێرشیان کردە سەر پارێزەرێک بەناوی محەممەدیابە سۆفی، دوای ئەوەی زۆری لێدەدەن و قژیان تاشیوە و جێیان هێشتووە.