موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کارەکانی رەوتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک سڕکرد
بەپەلە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کارەکانی رەوتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک سڕکرد
و بڵاوکراوەکانیشی لە تویتەر تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت
موقتدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاری دا تەواوی رەوتی سەدر سڕ بکات و تا ماوەی یەک ساڵ کارەکانیان رابگرێت، تەنیا نوێژیهەینی و چەند چالاکییەکی سنوورداریان دەمێنێت.
هەروەها بڕیاری دا مەزاری باوکیشی تا دوای جەژنی رەمەزان دابخرێت.
هاوکات موقتەدا سەدر رایگەیاندووە کە لەم شەوەوە دەبێ بڕیارەکانی جێبەجێ بکرێت.
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەی، سەدر ئاماژەی بەوە داوە کە هەڵەیە ئەگەر بیەوێ ببێتە چاککەرەوەی عێراق، کەچی نەتوانێ چاکسازی لەنێورەوتی سەدردا بکات. هاوکات کەسانێکی نێو رەوتەکەشی بە گەندەڵی تۆمەتبار کردووە.
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future
International News Agency Rudaw24