بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لەناو مۆڵێک لە شاری دێلاوێری ئەمریکا ٣ کەس برینداربوون
بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لەناو مۆڵێک لە شاری دێلاوێری ئەمریکا ٣ کەس برینداربوون
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، لە ئەنجامی تەقەکردن لە ناو مۆڵێک لە ویلایەتی دێلاوێری ئەمریکا سێ کەس برینداربوون.
پۆلیسی ویلایەتی دێلاوێر ڕایگەیاندووە، تەقەکردنەکە شەوی شەممە لە مۆڵێکی دەرەوەی ویلمنگتۆن ڕوویداوە.
وە تۆڕی ئەمریکی “CNN” لە زاری ڕێکخەری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری لە نیو کاسڵ کاونتی، دێلاوێر، دەیڤ کارپێنتەر جونیۆر،ڕایگەیاندووە کە زۆرێک لە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و کارمەندانی تری فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە لە “کریستیانا مۆڵ” ئامادەن، کە... لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
پۆلیسی دێلاوێر لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر داوای لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان لە هاتوچۆی ئەو ناوچەیە بەدوور بگرن کەمۆڵەکەی لێیە.
پۆلیس وردەکاری لەبارەی ڕەوشی بریندارانی ڕووداوەکە نەخستەڕوو، بەڵام ڕایدەگەیەنێت، هەموویان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکیئەو ناوچەیە بۆ چارەسەری پزیشکی.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو