هەسەدە بە فەرمی دانی بەوەدانا لەکاتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووە
هەسەدە بە فەرمی دانی بەوەدانا لەکاتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووە
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوەکەی دوێنێی خۆیانی رەتکردەوە ورایگەیاند، "دوێنێ لەکاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیهەسەدە لە سلێمانی بو".
فەرهاد شامی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەمنی فریاگوزاریمان کە پەیوەندی بە سەلامەتی فەرماندەییهێزەکانمانەوە هەبو، بە ئەنقەست بڵاوکردنەوەی زانیاریمان لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سنوردار کرد، کەفەرماندەی گشتیمان مەزلوم عەبدی تێیدا ئامادەبو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی بڵاوکرایەوە بۆ دڵنیابون بو لە سەلامەتی مەزڵوم کۆبانێ تا ئەو کاتەی بەبێ زیان گەیشتەوە ناوچەپارێزراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە کاتێکی دواتریشدا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە هێرشەکە دەخەینەڕو".
دوێنێ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ئەو زانیاریانەی باس لە بەئامانجگرتنی مەزڵوم کۆبانێفەرماندەی گشتی دەکەن، دورن لە راستیەوە، هەمو ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی کراوەتەئامانج، دورن لە راستیەوە، فەرماندەی گشتی لە ئەرکدایە".
هەسەدە ئەوەشیخستەڕو، "ئەو هەواڵە ساختانە بە ئامانجی ڕەشبگیری سیاسی بەرامبەر هەندێک هێز لە باشوری کوردستان ئەنجامدەدرێن".
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو