له‌باره‌ی داڕمانی خانوویەکی سێ نهۆمی له سلێمانی، لەڕووداوێکی تەقینی غازدا لەگەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، خانمی یه‌که‌می عێراق په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه
خانمی یه‌که‌می عێراق له‌باره‌ی داڕمانی خانوویەکی سێ نهۆمی لەڕووداوێکی تەقینی غازدا لەگەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی په‌یامێکیبڵاوکرده‌وه‌و هاوخه‌می و غه‌مباریی خۆی بۆ قوربانیانی روداوه‌که راگه‌یاند.
له په‌یامه‌که‌یدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یه‌که‌می عێراق نوسیویه‌تی"بەبیستنی هەواڵی داڕمانی خانوویەکی سێ نهۆمی لەڕووداوێکیتەقینی غازدا لەگەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پڕ بەدڵ غەمبار بووم. "
"پرسەو هاوخەمی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەردەبڕم و هیوای سەلامەتیش بۆ بریندارەکان دەخوازم و داواکارم کە تیمەفریاگوزارییەکان هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ لەپێناو بەهاناوەچونی ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێ هێشتا لەژێر داروپەردووی خانوەرووخاوەکەدا مابێتنەوە. " خانمی یه‌که‌می عێراق وای وتوه.
به‌پێی ئاماره‌کان له دوێنی شه‌و پێنجشه‌ممه‌وه تا پێنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11 کەس گیانی له‌و روداوه‌دا گیانیان لەدەستداوەو 12 کەسیشبەبرینداری گەیاندراونەدا نەخۆشخانە.
5 له برینداره‌کان بەهۆی باشبوونی دۆخی تەندروستیان نەخۆشخانەی شار-یان بەجێهێشتووەو 7 کەسیش لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.
هاوکات زیاتر 15 کاتژمێریشە تیمەکانی فریاکه‌وتن و به‌رگریی شارستانی، سه‌رقاڵی دەرهێنانی قوربانیان لەژێر پاشماوه‌ی خانووەروخاوه‌که‌دا.