ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوە لە بەیت عەلی خامنەیی بڵاوی کردەوە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیهەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سیاسی و ئابووریی،
سعودیە و ئێران
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوە لە بەیت عەلی خامنەیی بڵاوی کردەوە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیهەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سیاسی و ئابووریی، هەروەهاداواکارییەکی ڕاستەوخۆی خامنەیی بووە. دوو بەرپرسی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی هێواشی ڕێڕەوی دانوستانە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ڕیاز سەبریان لەدەستدابوو، مانگی ئەیلولی ڕابردوو (ئەیلولی ئەمساڵ) پەیوەندی بەتیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامییەوە کرد بۆ قسەکردن لەسەر خێراکردنی پرۆسەکە دیپلۆماتکارێکی ئێرانی کە ئامادەی ئەمدانوستانانە بوو بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "چینییەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی تاران و ڕیاز بە مەبەستی کەمکردنەوەیناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە دانوستانەکانی عومان و عێراقدا." Россия улюм هەروەها لە زاری بەرپرسێکی سعودیەوەڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا شی جینپینگ سەرۆکی چین پێشنیاری نێوەندگیری بۆ ئاشتەوایی نێوان تاران و ڕیاز لەگەڵشازادەی جێنشینی سعودیە، محەمەد بن سەلمان کردووە، ئەم بەرپرسە بیری هێنایەوە کە سەرۆک کۆماری چین دەریبڕیوە خواستەکەی بۆئەوەی ببێتە پردێک لە نێوان سعودیە و ئێران لە کۆبوونەوەی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی هاوسنوور لەگەڵکەنداوی فارس لە ڕیاز، هەروەها شازادەی جێنشینی سعودیە پێشوازی لەم بابەتە کردووە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو