ڕۆژی پێنجشەممە 13ی کانونی یەکەمی ساڵی 1404، ئومێد بەدی، فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەری خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی "عەلی ئاباد" دەستگیریان کردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئومێد بەدی جگە لە چالاکییە میدیاییەکانی لە بواری چاککردنەوە و کڕین و فرۆشتنی هێلیکۆپتەر و کەرەستەی وێنەگرتنیشدا چالاک بووە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بەسەر زۆربەی کەرەستەی شوێنی کارەکەیدا گرتووە و لێیان بردووە.
هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە. ئومێد بەدی دانیشتووی گەڕەکی "مەجبور ئاباد"ی شاری بوکانە، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و تۆمەتەکانی لەسەر دیاری نەکراوە، نیگەرانییەکانیش لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە بەردەوامن.