ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، سمکۆ یووسفی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سمکۆ یووسفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان لەگەڵ لێدان و توندوتیژیی زۆر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ناوبراو پێشتریش ڕۆژی ٥ی جۆزەردانیش دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.