مامۆستا مەلا موحەممەدی باوەجانی، کەسایەتی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەڤەری کرماشان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13.2.2023 بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران، کۆچی
مامۆستا مەلا موحەممەدی باوەجانی، کەسایەتی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەڤەری کرماشان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 13.2.2023 بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران، کۆچی
خەمخۆری و ناسراوی مامۆستا بۆ خەڵکی لێقەوماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢ کە بە هەزاران بنەماڵەی لێقەوماویڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئاوارەی ناچاری دەستی شەڕی ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و ئێراق بوون، بێهیچ هاوکاری و پێڕاگەیشتنێکیسەرەتایی گوازرابوونەوە بۆ ئۆردووگای زۆرە ملی ئەڵتاش لە ڕۆمادی ئێراق.
کە لەو کاتەدا ناوبراو، چاونەترسانە بەرەو بەغدای پایتەختی ئێراق کەوتە ڕێ، و دەنگ وهاواری مەزڵوومی ونەبوونی پێداویستی ژیانی ئەوخەڵکە بێکەسەی گەیاندە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراق و دەزگاکانی بەرپرسی حکوومەت. تا کاتی گەڕانەوەشی بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ وەک کەسایەتێکی خەمخۆر و دیاری کۆمەڵایەتی و ئایینی ئەو ئۆردوگایە ناسراو بەرچاو فریادڕەسی خەڵکەکەبوو.
لە سەردەمانی گەڕانەوەشی بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان تا دوا ماڵئاوایی لە ژیان، وەک کەسایەتییەکی بەرچاوی ناوچەکە بەردەوام لە لایەنپیاوماقووڵان و کەسایەتییە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور، لە گووندەکەی خۆی واتە بانیساکانی سەلاسی باوەجانی، سەردانیکراوە و ڕێزی لێگیراوە.