سپای پاسداران بە فەرمی لە لایەن یەكێتیی ئەورووپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرا.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپای بۆ دانانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمێک کە هەزاران هاووڵاتیی خۆی دەکوژێت، بەرەو ڕووخانی خۆی هەنگاو دەنێت.