یەعقووب کەریمپووربە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئاینی یاری و خەڵکی میاندواو کە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” لە ڕێگەی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.