ئیسرائیل هێرشی داهاتووی خۆی بە مەبەستی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام دەدات.
ڕۆژنامەی لۆمۆند لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئامانجی هێرشی داهاتووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نووسیویەتی: "ئیسرائیل بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەرنامە ناوکییەکانی وەگەڕ بخاتەوە، هێرشی ئەمجارە تەنیا هێرش بۆ سەر بنکە ناوکییەکان نابێت، بەڵکوو بەگشتی ڕێژیمی تاران دەکرێتە ئامانج و مەبەست ڕووخانی ڕێژیم دەبێت".