هۆشداریی بەریتانیا و زلهێزانی ئەورووپا بە ئێران.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە ئامادەییی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.