راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند: بانکی ناوەندی عێراق چەند رێکارێکی نوێ رادەگەیەنێت کە نرخی دۆلار بەشێوەیەکیبەرچاو دادەبەزێت

 

فادی شەمەری، راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند: کۆبونەوەی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لەئیستانبوڵ سەرکەوتوو بوە

 

ڕاشیگەیاند، بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی نوێ رادەگەیەنێت کە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و ئەو کەسانەشی کەقاچاخی دۆلار دەکەن رێوشوێنی توند بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

 

وتیشی: لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و نرخەکەی جێگر دەبێت و بە 147 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

شەوی پێشوش بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: لە میانی کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا باس لە هاریکاری و هەماهەنگیهەردولایەن کراوە بۆ جێگیرکردنی نرخی دراو لە عێراق بەپێی ئەو رێکارەی کە دانراوە.