‎هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چڕبوونەتەوە
هەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چڕبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا زۆر چالاک بوون.