جەیش ئەلعەدل بەرپرسیارێتیی هێرشی چەکداری لە دامن ئێرانشار گرتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ هەینی٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گرووپی جەیش ئەلعەدل بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتیی هێرشی سەر دوو ئۆتۆمبێلی نیزامییان لە میحوەری دامن لە شارستانی ئێرانشار لە ئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا لانیکەم پێنج هێزی نیزامیی حکومەت کوژران.