کەشناسی شەپۆلێکی سەرماو سۆلە بەڕێوەیە

 

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێ شەممە    7– 02 - 2023

هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لەگەل شەپۆڵێکی بەفر بارین لەسەر  تەواوی ناوچە شاخاویەکان

کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانىمامناوەند  ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوویەکانداو ئەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م ،وە ئەگەرى بەفربارین لەسەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە درەنگانى شەودا ، وە لەگەڵ خۆل بارین لە ناوچەکانى کەرکوکو گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت .

پلەکانی گەرما/ نزم بوونەوەیەکی بەرچاودەبێت بە (4-5) بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

خێراى با /  مامناوەند  دەبێت (15 -  25 ) کم/ک  وە هەندێ جار  چالاک دەبێ بۆ سەروی 40 کم/ک بەتاییبەتی لەناوچەکانی باشووریهەرێم .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین/ لە نێوان (5 – 6) کم  دەبێت  .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی چوار شەممە    8  – 02 - 2023

کەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران  لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت،هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى وشارى دهۆک دەبێت .

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  .

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان  (6- 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر     :  9 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 6 پلەى سیلیزى

دهۆک      :  5 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  6پلەى سیلیزى

سۆران    :  5 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 13پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 7- 02- 2023