بەپەلە.. حکومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی راگەیاند

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩یشوباتی ٢٠ ٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتیلەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 

جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٦ی شوباتی ٢٠ ٢٣