ئاماری قوربانیان و زیانەکانی بومەلەرزەکە لە حەوت پارێزگای باکوری کوردستان

 

لە کۆی 10 پارێزگای تورکیا کە بومەلەرزەکەی تورکیا تیایدا رویانداوە، حەوت پارێزگایان، لەسنوری باکوری کوردستانن، کۆی گشتییگیان لەدەستدان 284 کەس بون و 2323 کەسی دیکەش برینداربون. زۆرینەی ئەو قوربانیانەش  لەحەوت پارێزگای کوردستان بون بەمجۆرەØ›

 

1. لەپارێزگای ئامەد 14 کەس گیانیان لەدەستداوە، 226 کەسیش  برینداربون و 20 باڵەخانەش روخاون.

 

2. لەپارێزگای دیلۆک 80 کەس گیانیان لەدەستداوە، 600 کەسیش برینداربون و 581 باڵەخانەش روخاون.

 

3. پارێزگای قارەمان مارش 70 کەس گیانیان لەدەستداوە، 200 کەسیش برینداربون.

 

4. پارێزگای مەڵەتی 47 کەس گیانیان لەدەستداوە، 550 کەسیش برینداربون و 300 باڵەخانەش روخاون.

 

5. لەپارێزگای رۆحا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە، 200 کەسیش برینداربون و 60 باڵەخانەش روخاون.

 

6. لەپارێزگای سەمسوور 13 کەس گیانیان لەدەستداوە، 22 کەسیش برینداربون و 100 باڵەخانەش روخاون.

 

7. لەپارێزگای کیلیس 8 کەس گیانیان لەدەستداوە، 200 کەسیش برینداربون و 50 باڵەخانەش روخاون.

 

بەکۆی گشتیش 250 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، 1998 هاوڵاتی برینداربون و 1300 باڵەخانەش روخاون.