نرخی هێلکەو پەلەوەر و  بەرهەمە خۆماڵیەکان هەرزان دەبێت

 

بە چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم هەڵمەتی هەرزانکردنی نرخی هێلکە و پەلەوەر وبەرهەم و کاڵا خۆماڵیەکان دەست پێدەکات بەمەبەستی زیاتر هاوکاری هاوڵاتیان.

 

لەئێستادا ئەم هەڵمەتە لەپارێزگای دهۆک دەستی پێکردووە و بڕیاریشە لە بەیانیەوە  لە ناوچەکانی تر بەردەوامی پێ بدرێت ، بەم شێوەیەحکومەت و بازرگانەکان دەتوانن نرخی گونجاو بۆ کاڵا خۆراکیەکان  دیاری بکەن و بەجۆرێک هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بەکەمترین نرخپێداویستیەکانیان بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لەناوچەکانی خۆیان بەرهەم دەهێنرێت دەست بکەوێت و کێبڕکێ و جوڵەی بازاڕیش بەشێوەیەکیتەندروست بێت.