کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ دوو شەممە   30 – 1 - 2023

 

کەش/ئاسمان هەوری باراناوی بەدرێژایی کاتەکاندا وەهەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوویەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاددەبێ بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت .

پلەکانی گەرما  /  لەناوچە شاخاوویەکان نزیک دەبێتەوە وە لەناوچە نیمچە شاخاوویەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان  نزم بوونەوەیەکی کەم بە(1-2) پلە بەخۆوە دەبینی بەراوورد بە   تۆمارکراوەکانى ئەمڕؤ.

خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  . لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک چالاکتر دەبێ .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم  دەبێت  .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی  سێ شەممە    31  – 1 - 2023

کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوویەکاندا , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازیدابارین لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات وباشووری شاری  سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ .

پلەکانی گەرما  /  نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە  لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو

خێراى با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک  . لەناوچەکانی باشووری  رۆژهەڵاتی هەرێم چاڵاکتر دەبێ بۆ سەروی 30 کم/ک

ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.

مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8  ) کم  دەبێت  لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  10 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 6  پلەى سیلیزى

دهۆک     :  10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  9 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى

سۆران    :  2 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 16 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 30- 01- 2023