دوو فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی هیندستان لە شاری ڕاجستان کەوتنە خوارەوە

 

میدیاکانی هیندستان ڕایانگەیاند. دوو فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی سوخۆی-30 میراج 2000 لە شاری باراتپور لە ویلایەتیڕاجستان و فڕۆکەیەکی دیکەش لە پاهارگار لە ویلایەتی پرادێش کەوتوونەتە خوارەوە.

 

بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، ئەو دوو فڕۆکە جەنگییە لە گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا بوون، هەردوو فڕۆکەکە لە بنکەی ئاسمانیگوالیۆرەوە هەڵفڕین، دەوترێت فڕۆکەوانێک لە ڕووداوەکەدا سووتاوە، هەر کە زانیارییەکە گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس بەرەو دارستانیپاهارگار بەڕێکەوتن .

ژمارەیەک ئەفسەری هێزی ئاسمانی و ئیدارەی قەزاکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، هاوکات جەماوەرێکی گوندنشینیش لە شوێنەکەکۆبوونەوە.