وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شارەکان ئاشکرا کرا

 

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو نەوتەی کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی ناردووە بڕێکیگەیشتووەتە ناو شاری سلێمانی و نزیکەی دوو ملیۆن لیترێک کۆکراوەتەوە و ئامادەیە کە لەناو شار و قەزا و ناحیەکاندا دابەشبکرێت.

 

وتیشى، بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتى عێراق بڕیاریدا ٦٠  تانکەر نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت و بێبەرامبەر بدرێت بە هاوڵاتیان.