وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم

لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند: ئومێدەوارم بە هەوڵی هەموو لایەک کێشەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم چارەسەربکرێت

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم بە میدیای گۆڕانی راگەیاند: بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی وەکو مینێک وایە بۆتێکدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، ئێمە رێککەوتنمان هەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەم جۆرە بڕیارانە کاریگەری خراپیان لەسەرریککەوتنەکان دەبێت.

 

وتیشی، خودی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئاگای لە بڕیارەکە نەبوە و ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کاتێک دابنرێت بۆ ئەوەی سەردانیبەغداد بکەین و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکان بکەین.

 

لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند: ئومێدەوارم بە هەوڵی هەموو لایەک کێشەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم چارەسەربکرێت و لە دەرەوەی رێککەوتنی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەتی هەرێم هیچ  بەدیلێکی دیکە نییە.