بەپەلە.. ئاسایشی سلێمانی

٧ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراون بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ( ٧ ) داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی (٤ ) تیرۆر دەستگیردەکات

 

لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی دادگاداوایان دەکات هێزەکانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری ئۆپەراسیۆنیئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا

شەوی²³ /٢٤/ ١/ ی ٢٠ ٢٣

 

٧ تۆمەتبار کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکران کە  سەرجەمیانخەڵکی  پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان.پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ٣ لە دەستگیرکراوەکان  پلەی  ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتیدادوەریی کران .

 

دەستگیرکراوان پێکهاتبوون لە :

 

١-  (ه ، م ، ح)

²- (أ ، م ، ح  )

³- (ج ، م ، ح )

٤- ( ق ، س ، م )

٥- (م ، ٠³ ، ٠Š )

٦- (ب ، ٠² ، ٠² )

·- (ع ، ع ، ٠²)

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی