نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86  دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 80 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،

 

بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد و لە کاتێکداپێشتر پێشبینی دەکرا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرز ببێتەوە.