سامانە سروشتییەکان: نەوتەکەی بەغدا بێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

کاروانێکی دیکەی نەوتی سپی دەگەیێندرێتە هەرێمی کوردستان

 

حکومەتی فیدراڵی بڕیاری ناردنی کاروانێکی دیکەی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەدات و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندەڵێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە نەوتەکە دەگات.

 

سەبارەت بە بڕی نەوتەکە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئاشکرای کرد، بڕەکە ٦٠  تەنکەرە کە دەکاتە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی و بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت.

لەبارەی پڕۆسەی دابەشکردنەکەیەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕایگەیاند: لەم بڕە نەوتە ٣٠  تەنکەر بۆ پارێزگای هەولێر، دهۆک وئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دابیندەکرێت، هەروەها ٣٠  تەنکەریش بۆ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانو راپەرین دابیندەکرێت.

 

دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە، چاوەڕواندەکرێت راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێت و پرۆسەیدابەشکردنی نەوتی سپیش خێراتر بکات.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠ ٢٣