له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رده‌‌‌وامی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان به‌‌‌شێک له بریندارانی چه‌‌‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ شه‌‌‌هیدکران. به گوێری ڕێکخراوی هه‌‌‌نگاو بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ، ئه‌‌‌مڕۆ فایەق مام قادری به هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌ی له نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌, به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. ڕژێمی ئێران به‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی هێز و شه‌‌‌هیدکردنی خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ده‌‌‌نی به‌‌‌ نیازی کۆتایی هێنانه‌‌‌ به ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان. به‌‌‌ڵام به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی  خواستی ڕژێمی ئێران، هه‌‌‌تا دێت ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان  زۆرتر ده‌‌‌بن، ڕق و تووڕه‌‌‌یی خه‌‌‌ڵک و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدان به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به ڕژێمی ئێران و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ئه‌‌‌و ڕژێمه‌‌‌ هه‌‌‌تا دیت زیاتر ده‌‌‌بێ.

به گوێره‌‌‌ی ڕاپۆرتی گه‌‌‌یشتوو به هه‌‌‌نگاو،  ئه‌‌‌مڕۆ چوارشەممە،ه  ٩ی نۆڤه‌‌‌مبری ٢٠ ٢٢، کاک فایەق مام قادری که ته‌‌‌مه‌‌‌نی ته‌‌‌نها تەمەن ٣٥ ساڵ  بووه‌‌‌، دوای یەک مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەی   شاری ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ناوبراو شەش گوللە بەر سەر، پشت و سکی کەوتبوو. 

هه‌‌‌نگاو نووسیویه‌‌‌تی، (بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مام قادری، تەرمی فایەق مام قادری لە ساردخانەی نەخۆشخانەی   خومەینی  ڕاگیراوە و هێشتا بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.)