ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە هەستاون بە فڕاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەک

و داوای 95 هه‌‌‌زار دۆلاریان لێکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە،"هەواڵ گەیشتە هێزەکانمان، کە لە رۆژی 14ی کانوونی دووەم، چوارکەس پلانیان داناوە بۆ فڕاندنی هاووڵاتییەکی سنوورەکەمان و دوای ئەوەی فێڵیان لێکردووە، تاوانلێکراویان هێناوە بۆ ناحیەی گاپیڵۆن ولەوێ فڕاندوویانە و ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەییان داوە و داوای بڕی 95 هەزار دۆلاریان لێکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن هێزەکانمانەوە توانرا شوێنی تۆمەتباران بدۆزرێتەوە و تۆمەتباران دەستگیربکرێنو تاوانلێکراو رزگار بکرێت".

ئەوەشى خستەڕو، "لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رانییە و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانیعێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە"