سوپاى تورکیا چەند ناوچەیەکى ترى خاکى هەرێمى کوردستانی چۆڵ کرد.

 

فەرماندەیەکی باڵاى هێزه‌‌‌کانى پێشمەرگە ڕایگەیاندووە:" بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هێزەکانی سوپای تورکیا لەچیای (دێل) لەبناری لێلکان که‌‌‌ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ سنورى ده‌‌‌ڤه‌‌‌رى برادۆست (سێگۆشه‌‌‌ى سنورى عێراق‌و ئێران‌و تورکیا) چەند ڕەبایه‌‌‌یەکیان چۆڵکردوەو کشاونەتەوە، بەڵام جارێ‌بارەگاکەیان لەناوچەکە هەرماوە.

 

ئەوەشى خستۆتە ڕوو:"به‌‌‌گوێره‌‌‌ى ئه‌‌‌و زانیاریانه‌‌‌ى لاى ئێمه‌‌‌یه‌‌‌، بڕیاروایه‌‌‌ بەچەند قۆناغێک سوپاى تورکیا به‌‌‌ته‌‌‌واوى له‌‌‌سنورى برادۆستبکشێتەوەو هێزەکانی پاسەوانی سنور جێگه‌‌‌یان بگرێتەوە".

 

باسى لەوەش کردووە: "بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵگری سەربازیی، وابڕیارە سوپای تورکیا بەسێ‌ قۆناغ‌و چەند کیلۆمەترێک لەناوچەکەبکشێتەوەو هێزەکانی پاسەوانی سنوری سه‌‌‌ر به‌‌‌وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ناوخۆى عێراق شوێنیان بگرێتەوە".