سوپای ئەمریکا دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند

 

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا(سێنتکۆم) لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە هەڵمەتێکی زەمینی و ئاسمانییدا لە خۆرهەڵاتی سوریاسێ تیرۆریستیان دەستگیر کردوە کە دوانیان سەرکردەی داعشن، یەکێکیان ناوی عەبدوڵا حامید موسڵیحە کە ناسراوە بە ئەبوحەمزەیسووری و سەرکردەیەکی داعشە.

 

لە هەڵمەتەکەدا هاوڵاتییەکیش بریندار بووە، بە چاودێری کەسوکارەکەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە چارەسەر دەکرێت.

 

دەشڵێت، بەهەموو شێوەیەک رووبەرووی تیرۆریستانی داعش دەبنەوە کە مەترسییان بۆ سەر ناوچەکە دروست کردوە.