ئاسایشی ڕاپەڕین

 

لەدرێژەی کارو چالاکیە بەردەوامەکانی ئاسایش ، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ، لەلایەن ئاسایشی قەزای حاجیاواچەندین تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر کران ..

 

بەوەرگرتنی زانیاری وردو بەدواداچونی پێویست

هەڵمەتی دەستگیر کردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر ئەنجام درا ،، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانراوە ( ٧ ) کەسدەستگیر بکەن ..

 

دەستگیر کراوان لە بەکارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون و  دانیشتوی قەزای حاجیاواو چوارقورنە بوون ...

 

لەئێستادا سەرجەمیان ڕاگیراون بەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان مادەکانی ( ٢٦ و ٣٠  ) لەژێر لێکۆڵینەوەدان