حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە هەموو خزمەتگوزاریەکی بانکی ناوەندی دێتە هەرێم و هاوڵاتیان سوودمەند دەبن". 

 

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندکردنەوەی بانکینیشتمان لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کردنەوەى پێشینەکان بۆ هاوڵاتیان و واڵاکردنی دەرگا بۆ بانکەکان تا بکرێنەسیستەم و بە بانکە عێراقى و جیهانییەکان ببەسترێنەوە و ئەمانەش هەمووى هۆکارن بۆ گەشەسەندنى ئابوورى و بەهێزکردنى سیستەمىبانکى لە هەرێمەکەمان

 

ئاماژەی بەوەشکرد" بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، بە یاسای بانکی ناوەندی عێراقی دادەمەزرێت، ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەستپێ کراوە و کارەکانی لە هەرێم بە سەرمایەى نزیک بە ٢٥٠  ملیار دینار کۆتایی هاتووە، و ٢٥ ملیار دیناریشمان بە کاش لە بانکی ناوەندیعێراقی لە هەولێر داناوە، تەنیا لەسەر بانکی ناوەندی عێراقی ماوەتەوە کە مۆڵەتمان پێ بدات بۆ ئەوەی کارەکانمان ئەنجام بدەین و دەستپێ بکەین". 

 

ئەوەشی خستەڕوو، مۆڵەت لە بانکی ناوەندی عێراقی وەردەگرین، واتە هەموو ئەو کارانەی بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامی دەدات لە روویرێنمایی و یاساوە ئێمەش لە بانکی نیشتمان جێبەجێی دەکەین، سوودەکەشى ئەمانەن:

 

ـ گشت پێشینەکان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەکاتەوە.

 

ـ دەرگا وڵا دەکات تا بانکەکانی هەرێم بکرێنە سیستەم.

 

ـ واڵاکردنە دەرگا بەڕووی دەرەوە و جیهان

 

ـ کارکردن لەگەڵ ئەو بانکە نێودەوڵەتیانەی ئێستا کارمان لەگەڵ ناکەن

 

ـ لە هەرێمى کوردستان ٩٤ بانک هەیە، بە کردنەوەى بانکی نیشتمان، ڕێژەی بەشێک لە فەرمانبەران کەم دەبێتەوە.

 

ـ بانکی نیشتمان ده‌‌‌بێته‌‌‌ دەرگایەک بۆ وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌ران و دروستبوونی متمانە بۆ وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌رانی بیانی.

 

ـ مانگانە ٥٠ ٠  ملیۆن دۆلاری پاره‌‌‌ی نه‌‌‌وت لە ڕێگەى بانکە ئەهلییەکانەوە بۆ مووچه‌‌‌ی فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ران خه‌‌‌رج ده‌‌‌کرێت، بانکى نیشتمان ئەمەشچارەسەر دەکات.