بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕێن لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، کەسانێک هەوڵی دۆزینەوەی ئاساریان داوە
لەچیای ماکۆک، بۆیە هێزەکانمان بەپەلە گەیشتونەتە شوێنەکە و ڕووبەڕو بونەوە دروست بوە، دواتر تۆمەتباران بۆ خۆدەربازکردن تەقەیانکردوەو لەبەر هۆکاری تاریکی و شاخاوی بوونی شوێنەکە توانیویانە ڕابکەن.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوادا چوونن بۆ دۆزینەوی تۆمەتباران و دەستگیر کردنیا.
دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین:
ئاگاداری Ø›
هاوڵاتیانی بەڕێزی دەڤەری ڕاپەرین ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمشەو ٢٠ ،١،٢٠ ٢٣ ، ئاگادار کراینەوە کە لەلایەن کەسانێکەوە هەوڵیدۆزینەوەی ئاسار دەدرێت لەچیای ماکۆک..
بۆیە هێزەکانمان لە ئاسایشی قەزای حاجیاوا بەپەلە گەیشتونەتە شوێنەکە و لەهەوڵی دەستگیر کردنی کەسەکاندا بوون ڕووبەڕو بونەوەدروست بوەو تۆمەتباران بۆ خۆدەربازکردن تەقەیان کردوەو لەبەر هۆکاری تاریکی و شاخاوی بوونی شوێنەکە توانیویانە ڕابکەن ..
لەئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوادا چوونن بۆ دۆزینەوی تۆمەتباران و دەستگیر کردنیان ، بۆیە دڵنیایی دەدەین بەهاوڵاتیانکە هیچ مەترسیەک لەئارادا نیەو ڕوداوەکە هیچ زیانی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوە ..
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشــ’ڕاپەڕین
٢٠ ی ١ی ٢٠ ٢٣