پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت

 

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکووک،

دوای دروستبوونی کێشە لە نێوان ژن و مێردێک کە دانیشتووی شاری بەغدان و بە میوانی لە کەرکووک بوون، ژنەکە کوژرا.

 

زیاتر گوتی، پیاوەکە بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی ژنەکەی دێنێت و پاشان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک گیرا.

 

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەو ژنەی کوژراوە /31 ساڵ/ـە و لێکۆڵینەوە دەستی پێ‌ کردووە.

 

ئەو رووداوە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژی داهاتوو، چەند رووداوێکی تری تەقەکردن هەبوو و بەهۆیانەوە کوژراو بریندار هەبوون.