له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر بە زەبری چەک هه‌‌‌وڵى رفاندنى که‌‌‌سێک ده‌‌‌درێت و ته‌‌‌قه‌‌‌ له‌‌‌ ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى ده‌‌‌که‌‌‌ن.

 

ئێواره‌‌‌ى ئه‌‌‌مڕۆ بۆ دووه‌‌‌م جار له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ى کانى قرژاڵه‌‌‌ى هه‌‌‌ولێر ته‌‌‌قه‌‌‌ له‌‌‌ ماڵێک ده‌‌‌کرێت و خاوه‌‌‌نى ماڵه‌‌‌که‌‌‌ش دەڵێت ئەمئێواره‌‌‌یه‌‌‌ پێنج که‌‌‌س به‌‌‌چه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵیانکوتایه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵه‌‌‌که‌‌‌م، ده‌‌‌ستڕێژى گوللـه‌‌‌یان له‌‌‌ ماڵه‌‌‌که‌‌‌م و ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌م کرد.

 

من کێشه‌‌‌م له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌ نییه‌‌‌، ته‌‌‌نیا دوو جار بینیومن، چونکه‌‌‌ یه‌‌‌کێکیان قه‌‌‌رزدارى منه‌‌‌.

 

دوێنێش هاتن و ده‌‌‌ستدڕێژى گوللـه‌‌‌یان له‌‌‌ ماڵه‌‌‌که‌‌‌م کرد. ئه‌‌‌مڕۆ چووم سکاڵام تۆمار کرد، به‌‌‌ڵام دڵنیام سکاڵاکه‌‌‌م سوودى نییه‌‌‌".