ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانیشانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان وسەرۆک مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیگریی و پشتیوانیی شانشینی ئوردنی کرد بەتایبەتی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەرهەرێمی کوردستان. هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارکردنی شا عەبدوڵلا دەربڕی لە پێناو سەقامگیریی عێراق و هەرێمیکوردستان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەرفەتەکانیسوود وەرگرتنی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئوردن لە بواری تەندروستیدا.