لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی مانگی یەک دابەشدەکرێت
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵانی رابردوو پار زۆرترین بەشەخۆراک دابەشکراوە کە11 بەشەخۆراکە.
وتیشی: "لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 12 بەردەوامین و زۆرینەی دابەشکراوە، بەمەش دەبێتە 11هەمین بەشەخۆراکی ساڵی2022، چونکە مانگی شوبات لە بەغداوە خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرا."
ڕاشیگەیاند، خۆراکی مانگی 1ـی ئەمساڵ گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و کۆتایی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی دەستپێدەکەن. ئاماژەیبەوەش کرد کە کوالێتی بەشەخۆراکی مانگانە بەراورد بە ساڵانی رابردوو "باشترە."
هاوکات،بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 12 بەردەوامە و خۆراکی مانگی یەکیشئامادەیە و هەفتەی داهاتوو دابەشی دەکەن.
وتیشی، ئەو خۆراکانەی دابەش دەکرێن کوالێتییان "باشە" و تاوەکو دەگاتە هاونیشتمانییان چەند جارێک پشکنینی بۆ
دەکرێت.