یەکگرتوو: ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر دەسەڵات و داراییە

 

سەلاحەدین بابەکر، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی رایگەیاند: "ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی لەسەر دەسەڵات و داراییەØ› ئەگەر ئەو ناکۆکییانە بەردەوام بن، رەنگە دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستانرووبدات."

 

سەلاحەدین بابەکر باسی لەوە کرد: پارتی و یەکێتی ناچارن ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان نەگاتبە دوو ئیدارەیی، "چونکە لایەنە نێودەوڵەتییەکان و خەڵک لە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییان ناوێت.

 

پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، ئەوە دەخوازێت کە یەک ئیدارە و یەک حکومەتی یەکگرتوو هەبێت."