وادەی شەپۆلێکی بارانبارین ڕاگەیەنرا

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، تاوەکو 25ی ئەم مانگە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و هیچ ئەگەرێکی بارانبارین نابێت، بەڵام لەدوایئەو وادەیەوە شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

 

لە بڵاوکراوەیەکدا، سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا دوای 25ی ئەم مانگە کەشوهەوا بە سەقامگیریبمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا بەداخەوە ئەگەری هاتنی شەپۆلی دابارین نیە بۆ ناوچەکانمان و کەش و سەقامیگر دەبێت، ەروەها پلەکانی گەرماڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن و چەند پلەیەک لەسەروی تێکڕای ساڵانەوە دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە شەپۆلی دابارین لەئێستادا شەپۆلێکی باران و بەفر  دروست بووە بۆ 25ی مانگ بەدواوە و پێشبینیدەکرێت یەکەم شەپۆلی باشی دەریای ناوڕەڕاست لەم ساڵدا ڕوو بکاتە ناوچەکانمان."