ئەمڕۆ برێت مەکگۆرگ دەگاتە هەولێری پایتەخت

 

رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی

ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و  لەگەڵ بەرپرسدانی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بڕیارە لە جەند کاتژمێری داهاتوودا شاندێکی باڵای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی برێت ماکگۆرک، رێکخەریکۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایهەرێمی کوردستان ببێتەوە.

ئەوشخراوەتەڕو، تەوەری کۆبوونەوەکان، باسکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەبێت،هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پرسی غازی سرووشتی هەرێمی کوردستانگفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکەی ئەمەریکا لە بەغدایە و لەوێ چەند دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.

هەربەپێى زانیارییەکان، برێت مەگکۆرک شاندێکیش یاوەریی دەکات کە لە راوێژکار و ئەفسەری سەربازی پێکهاتوون و ئێوارەی ئەمڕۆدەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بەپێى بەرنامەکەیى، ئەمڕۆ تەنیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سبەی سێشەممە لەگەڵ سەرکردەکانیدیکەی هەرێمی کوردستان و حیزبەکان کۆدەبێتەوە.