وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "وەزیرەکانی یەکێتی بەشداریی هیچ چالاکییەکی کابینەی نۆ ناکەن بەڵامدەوامی وەزارەتەکانی خۆیان دەکەن.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەشڵێت "وەزیرەکانی یەکێتی بەردەوامن لە کاری خۆیان و لەپێناو بەردەوامیی کاروباری خەڵکی لەوەزارەتەکان، رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، بەڵام بەشداریی هیچ چالاکییەکی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن ولە گروپی وەتسئەپی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەرچوون."