سەبارەت بە  فرۆشتنی دۆلار بە نرخی ١٤٦ هەزار و ٥٠ ٠  دینار ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

بانکی رەشید لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو لقی بانکەکەی لە بەغدا دیاریکراون بۆ ئەوەی دۆلار بەو کەسانە بفرۆشن کە گەشت دەکەنئەوانیش لقەکانی یەرموک و راغبەخاتوونن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن ئەوا راستەوخۆ بڕە پارەکە دەخەنە سەر هەژماری کارتی بانکەکە و ئەوانەیهەڵگری کارتەکەنین بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکان کارەکانیان بەرێدەکرێت.

 

وتیشی، "ئەو بڕە پارەیەی کە دەدرێت بریتییە لەبڕی ١٠  هەزار دۆلار تەنها بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن، و بەهایهەر دۆلارێک بە ١٤٦٥ دینار دیاری دەکرێت."

ئەمەش یەکێکە لەو رێگایانەی کە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەیەوە لە هەوڵدایە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.