کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت"

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێریداهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (٥ - ١٠ ) کمدەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (٩١٠ ) کم دەبێت

 

دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (٥ - ١٠ ) کم دەبێتبە ئاراستەی خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆمارەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین لە نێوان (٩١٠ ) کم دەبێت.