بەپەلە

کێشەى کارەباى پێنجوێن چارەسەرکرا

 

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و دانیشتووانی قەزای پێنجوێنی کردووە رایگەیاندووە، لەئەمڕۆوە کارەبای پێنجوێن جێگیردەکرێت.

دەقى پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:

دانیشتوانی جوامێر و خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە بڕیاری بەڕێز وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوایهەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەیداواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانیخۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەینێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە.

وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆهاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەمان.

سوپاس بۆ شێوازی مەدەنیانەو گیانی بەرپرسیارانەی هەموولایەک.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی