هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد  دوا  بزماری بەتابوتی  کۆتایی یەکێتی نوێدا ڕاگەیاند!

 

 

تەنانەت  لە³±ی ئابیشدا کە یەکێتی  ئاوارەی سەیران

بەن و باشماخ بوو بوو بەقەد ئێستا دۆخی سیاسی و (سەربازی) خراپ

 

 نەبووە،مام جەلال ئەوکات دەیوت ڕاستە ئێمە شارەکانمان لەدەستداوە بەڵام ڕۆحی خەڵکمان لەدەستنەداوەو هاوسۆزمانن،بەڵام ئێستا وەکدەبینن  یەکێتی سۆزو ڕۆحی خەڵک و  شاخ و شاریشی لەدەستداوە،بامن بپرسم خەڵک لەپێناو چی دا ببێتە یەکێتی? 

 

لەدووساڵی ڕابردوودا (یەکێتی نوێ) چەندین مەلەفی قورسی خرایە سەرشان کەگرنگترینیان پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سپیکردنەوەی دۆلار بۆئەو وڵاتە،هەروەها کەیسەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان و وەرگرتنی سەرانە لەبازرگانان و دەستێکەڵکردن لەگەڵ ئەوانەیکەلەلیستی تیرۆری ئەمریکیەکاندا هەن و ڕێگریکردنی ئاشکرا لەوەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆرئاواییەکان، ئەمە وایکرد کە (یەکێتینوێ) بەتەواوەتی لەهاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بکرێتە دەرەوەو بڕیاری کۆتایهاتنی بدرێت،ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەڵقەیکۆتایی یەکێتیە نوێیەکەیەو ئەوانەشی کەتەحەکومی پێوەدەکەن تەنها تەسلیمبوون بەئەمری واقیعیان لەبەردەمدایە.

 

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد